سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق دەکات

ئاب 20, 2026 - 17:23
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 20ی ئابی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاراس حەبیب سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراقی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگ و کێشەکان.