عەرەب و تورک و فارس، قڕکەر و لەناوبەری کوردن

تیشڕین یەکە 31, 2026 - 22:57
عەرەب و تورک و فارس، قڕکەر و لەناوبەری کوردن

ئاکۆ شارۆشی

 با هەموو دونیا بزانێت، عەرەب و تورک و فارس، نەتەوەپەرستن و لەناوبەری کوردن، ئاگری قەڵاچۆکردنی کورد لە ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵات و باشور خۆش دەکەن، پێویستە ئەندامە کورد زمانەئیخوانییەکان، تێبگەن کە ئەندامێتی لە ئیخوانی بە ناوموسلیمینی بە ناوەڕۆک نەتەوەپەرستی( عەرەب و تورک و فارس) ی دژەکورد، ئەوە ناهێنێت چاوی خۆیان لە حەقیقەتی فاشیزمی نەتەوەپەرستان کوێر بکەن. ناوەڕۆکی ئیخوان بۆ نەتەوەپەرستی دروستبووە نەک بۆ خواپەرستی، بۆ خەڵەتاندن و کەسبکردنی خزمەتکاری خەڵەتێنراوی هەندێک کوردزمانی خۆشباوەڕ، بەرگی ڕووکەشی ئیسلامییان کردووە بە بەری ئیخواندا. عەلمانیەت و ڕۆژئاوا پاڵپشتی ئیخوان دەکات بۆ دروستکردنی ئاژاوە و نەتەوەپەرستایەتی و فاشیزم و ناشیرینکردنی ئیسلام و دەستکەوتنی بەهانەی زەق بۆ دەستێوەردانی ڕۆژئاوا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی جیهانی سێیەم.