سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع تاوتوێی ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدەیان کرد
سەرۆکایەتیی سووریا ناوەڕۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنی سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریای بڵاو کردەوە و دەڵێت؛ لە پەیوەندییەکە باسیان لە دوا پێشهاتەکانی سووریا و ڕێککەوتنی حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کردەوە.
لای خۆیەوە ئەحمەد شەرع جەختی لە ڕژدیی حکوومەتی سووریا لەسەر مافە نیشتمانی، سیاسی و مەدەنییەکانی کورد کردەوە.
هەر دوو لا هاوڕابوون لەسەر گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری بۆ سووریا و ناوچەکە.