حکوومەتی هەرێم لەبارەی پشووی فەرمانبەرانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە وەك پشوو بۆ فەرمانبەرانی هەرێم كە لە ناوچە دابڕێندراوەكان دەنگ دەدەن ڕاگەیەندراوە، هەروەها بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش تەنها ڕۆژی سێشەممە پشوو دەبێت.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پشوو بەهۆی دەنگدان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، کە تیایدا هاتووە، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە وەك پشوو بۆ فەرمانبەرانی هەرێم كە لە ناوچە دابڕێندراوەكان دەنگ دەدەن دیاریكراوە.
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش تەنها ڕۆژی سێشەممە پشوو دەبێت.
ئەمەش لەکاتیکدایە، وا بڕیارە ڕۆژی ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و بەپێی وتەی بەرپرسانی كۆمسیۆنیش ئامادەكارییەكان بۆ ئەو مەبەستە كۆتایهاتووە.
جێگای ئاماژەیە، لە کاتژمێر ٧ـی بەیانیی ئەمڕۆوە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستپێكردووە و دوای ٤٨ کاتژمێر و لە ١١ـی مانگ دەنگدانی گشتی دەستپێبکات.