ترەیلەری فیلمێک لەبارەی مایکڵ جاکسن ژمارەی پێوانەیی شکاند

یەکەم ترەیلەری فەرمی فیلمی ژیاننامەیی (Michael) بڵاوکرایەوە کە باس لە ژیانی ئەفسانەی پۆپ، مایکڵ جاکسن دەکات، لە ماوەی 24 کاژێرا لە ئاستی جیهاندا 116.2 ملیۆن جار بینراوە، بەمەش دەبێتە پڕبینەرترین ترەیلەری فیلمی ژیاننامەیی میوزیکی لە مێژوودا.

تشرینی یەکەمی 9, 2025 - 12:45
ترەیلەری فیلمێک لەبارەی مایکڵ جاکسن ژمارەی پێوانەیی شکاند
فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای (لایەنسگەیت)ـە، لە ترەیلەرەکەیدا جەعفەر جاکسن، برازای مایکڵ جاکسنی کۆچکردوو، رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و سەما ئایکۆنییەکانی هونەرمەند دووبارە دەکاتەوە، وەک سەمای (Moonwalk)، هەروەها دیمەنێک لە کلیپی بەناوبانگی (Thriller)ـیش دەبیندرێت. بڕیارە هەفتەی داهاتوو فیلمەکە لە سینەماکاندا پێشان بدرێت.
 
لە فیلمەکەدا چەندین ئەکتەری دیکە بەشدارن، لەوانە مایلز تێلەر بە رۆڵی پارێزەر جۆن برانکا، کۆڵمان دۆمینگۆ بە رۆڵی جۆ جاکسن، کات گراهام بە رۆڵی دایانا رۆس و نیا لۆنگ بە رۆڵی کاترین جاکسن.
 
فیلمەکە چیرۆکی ژیانی مایکڵ جاکسن لە دەرەوەی دنیای میوزیک دەگێڕێتەوە، گەشتەکەی لە سەرەتای دۆزینەوەی بەهرە نائاساییەکەی وەک گۆرانیبێژی سەرەکی گرووپی جاکسن فایڤ، تاوەکو دەبێتە ئەو هونەرمەندە خاوەن دیدەی کە ئارەزووە داهێنەرانەکانی هانیدا بۆ بوون بە دیارترین ئەستێرەی جیهان. 
 
فیلمەکە تیشک دەخاتە بەشێک لە نمایشە هەرە دیارەکانی سەرەتای کاری تاکەکەسی، بینەران دەباتە پێشەوەی شانۆ بۆ بینینی مایکڵ جاکسن بە شێوەیەک کە پێشتر نەبینراوە.
 
(Michael) لە دەرهێنانی ئانتوان فوکوایە و سیناریۆکەی لەلایەن جۆن لۆگنەوە نووسراوە و لە 24ـی نیسانی 2026 لە سینەماکان پێشان دەدرێت.
سەرچاوە: رووداو