سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا دەكات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 2026/8/9، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز دكتۆر عەلی شەمران، باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئیسپانیا كرد.

ئاب 9, 2026 - 14:22
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا دەكات

لە دیدارێكدا، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە بەڕێز عەلی شەمران كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئیسپانیا و هیوای سەركەوتنی لە كارەكانیدا بۆ خواست، هەروەها جەختی لە برەودانی زیاتری پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیسپانیا، بەشێوەیەك كە لە بەرژەوەندیی هەموولایەكدا بێت، كردەوە.

لای خۆیەوە بەڕێز باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە دیداری سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و ستایشكردنی ڕۆڵی بەڕێزیان لە ناوچەكەدا، جەختی لە هەوڵەكان بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیسپانیا كردەوە.

تاوتوێكردنی دۆخی عێراق، دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و چۆنیەتیی

زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاوازەكاندا لەگەڵ ئیسپانیا، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.