سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە محەممەد عەبدولرەحمان تورکۆ، وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سووریا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەتایبەتی پەروەردە و خوێندندا کردەوە.
وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزاری پەنابەری سووری لە ساڵانی رابردوودا.
ئاماژەشی بە هەنگاوەکانی حکوومەتی سووریا دا بۆ گرنگیدان بە خوێندن بە زمانی کوردی لە سووریا.
مەسرور بارزانی ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەموو هاوکاریی و هاوئاهەنگییەک لەگەڵ حکوومەتی سووریا و پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.