سیروان بارزانی میحوەری شەشی پێشمەرگە بەسەردەکاتەوە

ئازاری 13, 2026 - 21:19
سیروان بارزانی میحوەری شەشی پێشمەرگە بەسەردەکاتەوە

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری شەشی پێشمەرگە لە شوێنی هێرشەکەی دوێنێ شەو دەڵێت: شەوی رابردوو بە 3 درۆن هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر میحوەری 6 کە هێزەکانی فەرەنسا لەگەڵ پێشمەرگەدا دەمێننەوە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەش لە برایەکانمان لە هێزی فەرەنسی برینداربوون و بەداخەوە یەکێکیان گیانی لەدەست دا. 

دەشڵێت: جێگەی سەرسووڕمان و نیگەرانییەکی قووڵە کە تاوانێکی لەم چەشنە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە هێزەکانی فەرەنسا و پێشمەرگە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق پێکەوە لە سەنگەری دژ بە تیرۆریستانی داعش وەستاون و کار بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایشی کوردستان و تەواوی عێراق دەکەن و هیچ کام لە هێزی پێشمەرگە و سوپای فەرەنسا بەشێک نین لە شەڕی ئێستا کە لە ناوچەکە دەگوزەرێت، هەر بۆیەش ئەم هێرشە تیرۆریستییە زۆر بێمانا و ناڕەوایە لەم کاتە سەختەدا و هەموو وڵاتەکە بەرەو ناسەقامگیری دەبات.