سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ناوخۆی ئەڵمانیا، جه‌خت له هاريكاريى هاوبه‌ش ده‌كه‌نه‌وه
هه‌ر له چوارچێوه‌ى چالاكییهكانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/2/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هانز جۆرج ئهنگهلكه، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ناوخۆی ئەڵمانیا، باسيان له هاريكاريى هاوبه‌شيى ئه‌منيى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.

هه‌ر له چوارچێوه‌ى چالاكییهكانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/2/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هانز جۆرج ئهنگهلكه، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ناوخۆی ئەڵمانیا، باسيان له هاريكاريى هاوبه‌شيى ئه‌منيى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد. هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به هاوكاريى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى پرسى كۆچبه‌ران و كۆچى ناياسايى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاوان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان (خسته سەر) په‌يوه‌ندييه‌كان هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان. له ديدارهكهدا وێڕاى سه‌ركۆنه‌كردن، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، هاوسۆزيى خۆى بۆ گەل و دەوڵەتی ئه‌ڵمانيا و كه‌سوكارى قوربانیانی هێرشه تيرۆرستييه‌كه‌ى دوێنێ له ميونشن ده‌ربڕى كه له ئه‌نجامى هێرشێك به ئۆتۆمبيل، ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى بريندار بوون.