سامانە سرووشتییەکان: بەهۆی هێرشەوە بەرهەمهێنان لە کێڵگەی HKN راگیرا
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، شەوی رابردوو لەلایەن گروپە لە یاسادەرچووەکان لە عێراق هێرشێكی تیرۆریستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی HKN لە سەرسەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆك، كە لە ئەنجامدا زیان بەر کێڵگەکە کەوتووە و بووەتە هۆی راگرتنی بەرهەمهێنان تێیدا.