ئایا AI دەبێتە هۆی خەمۆکی یان کەسانی خەمۆک تەنیا بەدوای کارلێکی دیجیتاڵی زیاتردا دەگەڕێن؟
توێژەران لە ڕۆژنامەی JAMA Network Open نووسیویانە: "ئاستی زیاتری بەکارهێنانی AI پەیوەندی بە زیادبوونی کەمی نیشانەکانی خەمۆکییەوە هەبووە"، ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەگەری لانیکەم خەمۆکی مامناوەند لە نێوان بەکارهێنەرانی ڕۆژانەدا بە ڕێژەی 30% بازدانی بەخۆیەوە بینیوە.
ئانادۆڵو ئەجانسی بە پشتبەستن بە توێژینەوەیەک کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە، ئەو ئەمریکییانەی کە ڕۆژانە لەگەڵ زیرەکی دەستکرد (AI) چات دەکەن، ڕووبەڕووی ڕێژەی خەمۆکی زۆر زیاتر دەبنەوە لە چاو بەکارهێنەرانی ناوبەناو.
توێژەران لە ڕۆژنامەی JAMA Network Open نووسیویانە: "ئاستی زیاتری بەکارهێنانی AI پەیوەندی بە زیادبوونی کەمی نیشانەکانی خەمۆکییەوە هەبووە"، ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەگەری لانیکەم خەمۆکی مامناوەند لە نێوان بەکارهێنەرانی ڕۆژانەدا بە ڕێژەی 30% بازدانی بەخۆیەوە بینیوە.
لە ڕاپرسییەکەدا کە لە نێوان ٢٠ هەزار و ٨٤٧ کەسی پێگەیشتوو لە ئەمریکا لە نێوان مانگەکانی نیسان و ئایاری ٢٠٢٥ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە لەسەدا ١٠.٣یان ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژانە بەکارهێنانی AIی درووستکەریان هەیە، لەنێویاندا لەسەدا ٥.٣یان بەدرێژایی ڕۆژەکەیان چەندین جار ڕوویان لە چاتبۆت کردووە.
بەکارهێنەرانی گەنجتر بە تایبەتی تووشی کاریگەرییەکانی تەندروستی دەروونی بوون، هەرچەندە ڕوون نییە کە ئایا AI دەبێتە هۆی خەمۆکی یان کەسانی خەمۆک تەنیا بەدوای کارلێکی دیجیتاڵی زیاتردا دەگەڕێن.
توێژەران جەختیان لەوە کردەوە کە لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا پەیوەندییەکە هۆکارانە یان نا و ڕوونی بکرێتەوە کە بۆچی کاریگەرییەکان لە نێوان گروپە تەمەنییە جیاوازەکاندا جیاوازن. — بێرناما-ئانادۆلۆ