سەرۆک بارزانی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ دەکاتەوە

تشرینی یەکەمی 30, 2025 - 13:51
سەرۆک بارزانی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ دەکاتەوە

رۆژی یەکشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی لە زاخۆ  بە ناونیشانی “زاخۆ دەخوێنێتەوە”کردەوە و بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەرکردەوە.

هەر لە پێشانگەکەدا سەرۆک بارزانی دڵخۆشیی خۆی بەکردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی زاخۆ دەربڕی و ڕایگەیاند “سوپاسی خودا دەكەم بۆ ئەم ڕۆژە خۆشانە، دوێنێ لە جزیرە و ئەمڕۆ لە زاخۆ. ئینشائەڵا خوا هەر خێر و خۆشی بدات، هەر كەیف بدات و ئەم پێشانگایەی نێودەوڵەتیی كتێب كە ئەمڕۆ لە زاخۆ كراوەتەوە جێی دڵخۆشییەكی مەزنە”.

سەرۆک بارزانی زاخۆی بە شاری هونەر و کەلتوور و کوردایەتی وەسف کرد و ڕایگەیاند” زاخۆ جێی هونەر و كەلتوور و مێرانی و كوردایەتی و پێشمەرگایەتییە و، زاخۆ زاخۆیە”. 
سەرۆک بارزانی دەستخۆشی هەبوو بۆ کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی زاخۆ و هیوای پێشکەوتنی زیاتری بۆ زاخۆ خواست.

لە کۆتاییدا سەرۆک بارزانی ستایشی زاخۆییەکانی کرد و ڕایگەیاند “جارێك من گوتمە زاخۆ رۆحی منە، جارێكی تر گوتم ئێوە دڵی منن، ئێوە نەك هەر رۆحی منن، ئێوە دڵ و روحی منن”