ئەمڕۆ شەممە 1-11-2025 د. کاروان محەممەد ئەمین، یاریدەری سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی بۆ کاروباری قوتابییان راگەیاند، ئەم ساڵ لە ئاهەنگێکی شایستەدا لەنێو سەرۆکایەتیی زانکۆی هەولێری پزیشکی رێوڕەسمی دەرچووانی ساڵەکانی (2023-2024) و (2024-2025) دەکرێت.
د. کاروان محەممەد دەڵێت، بە کۆی هەردوو ساڵەکە هەزار و 657 قوتابی دەردەچن و رێژەیەکی زۆریشیان لە رێوڕەسمەکە ئامادە دەبن.
زانکۆی هەولێری پزیشکی لە ساڵی 2005دا دامەزراوە و ئێستا پێنج کۆلێژ لەخۆدەگرێت؛ (کۆلێژی پزیشکیی گشتی، کۆلێژی پزیشکیی ددان، کۆلێژی دەرمانسازی، کۆلێژی پەرستاری و کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان).
بەگوێرەی ئامارەکانی زانکۆکە کە تایبەت بۆ رووداو نێردراوە، ساڵی رابردوو (ساڵی خوێندنی 2023-2024) 862 خوێندکار لە زانکۆکە دەرچوون و ئەم ساڵ (ساڵی خوێندنی 2024-2025) 795 خوێندکار دەرچوون.
ژمارەی دەرچووانی ساڵی رابردوو و ئەم ساڵی زانکۆی هەولێری پزیشکی، بەم شێوەیەن؛
- کۆلێژی پزیشکیی گشتی (434 دەرچوو)
ساڵی 2023 بۆ 2024 (273 دەرچوو)
ساڵی 2024 بۆ 2025 (161 دەرچوو)
- کۆلێژی پزیشکیی ددان (185 دەرچوو)
ساڵی 2023 بۆ 2024 (80 دەرچوو)
ساڵی 2024 بۆ 2025 (105 دەرچوو)
- کۆلێژی دەرمانسازی (254 دەرچوو)
ساڵی 2023 بۆ 2024 (109 دەرچوو)
ساڵی 2024 بۆ 2025 (145 دەرچوو)
- کۆلێژی پەرستاری (465 دەرچوو)
ساڵی 2023 بۆ 2024 (230 دەرچوو)
ساڵی 2024 بۆ 2025 (235 دەرچوو)
- کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان (319 دەرچوو)
ساڵی 2023 بۆ 2024 (170 دەرچوو)
ساڵی 2024 بۆ 2025 (149 دەرچوو)
سەرچاوە: رووداو