کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە بوو و سوپاسالارى پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش ئاماده‌ى بوون. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تێیدا هاريكاريى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه سه‌ربازى و ئه‌منييه‌كانى عێراق و ئه‌مه‌ريكا له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى دوولايه‌نه‌ى ئه‌منيى نێوانياندا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دۆخى سووريا، تاوتوێ كران.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون "داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا ده‌كات."
نێچيرڤان بارزانى لە دیدارەکەدا دووپاتىكرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیيه‌كانى تيرۆر و له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنه ئه‌منيیه‌كانى عێراقدا، هێشتا پێويستييان به هاريكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها "ستايش و پێزانينی بۆ رۆڵى سوپاى عێراق له به‌رقه‌راركردنى ئاسايش و سه‌قامگيرى له وڵات كرد". هه‌روه‌ها پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقى "به پێويست" له قه‌ڵه‌م دا.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سوپاسالارى عێراق لەبارەی هاریکاریی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق گوتی، ئێستا "له باش‌ترين دۆخدايه و "ستايش"ـى رۆڵى سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ى كرد.
پاراستنى ئاسايشى سنوور و دۆخى ده‌روازه سنوورييه‌كان به‌تايبه‌تى له‌نێوان سووريا و عێراقدا، كۆتاييهاتنى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق له ئه‌يلوولى 2026 و دۆخى دواى ئه‌و قۆناخه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.