سکووڵی پزیشکیی هارڤارد: مانەوە لەنێو سەوزایی هەستی شەڕانگێزی کەم دەکاتەوە

سکووڵی پزیشکیی هارڤارد چەند زانیارییەک لەبارەی بایەخی دار و سەوزاییەوە ئاشکرا دەکات و توێژەرانی دەڵێن، مانەوە لەژێر دارێک یاخود لەنێو دارستانێک دەکرێت کاریگەریی دەروونیی ئەرێنییانە ببەخشێت.

تشرینی یەکە 16, 2025 - 14:49
سکووڵی پزیشکیی هارڤارد: مانەوە لەنێو سەوزایی هەستی شەڕانگێزی کەم دەکاتەوە
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی گۆڤاری لانسێتی زانستی، زیادکردنی رێژەی سەوزایی بۆ 30٪ـی وڵاتانی ئەورووپی، 93٪ ئەگەر مردنی پێشوەختەی لەنێو گەنجەکانی ئەورووپا بەهۆی گەرمابردنەوە کەم کردووەتەوە.
 
تەنانەت زانکۆی هارڤارد دەریدەخات، ئەو منداڵانەی رۆژانە کاتێکی زۆر لەنێو ژینگەی سەوزاییدا بەسەر دەبەن، سەرنج و بیرکردنەوەیان باشترە لەوانەی کە لەنێو هیچ سەوزاییەکدا نین.
 
جگە لەمەش سەلمێندراوە، بینینی دار و سەوزایی، هێمنی بە دەروون دەبەخشێت و وا لە تاک دەکات کەمتر هەستی شەڕانگێزی و تووڕەیی هەبێت.
سەرچاوە:ڕووداو