کەشێکی ناسەقامگیر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە کەشێکی ناسەقامگیر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمشەو چوارشەممە 1/10/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "بەگوێرەی نوێترین پێشبینییە سەرەتاییەکانی دەزگای کەشناسی ئەمریکی و ئەوروپی و کەندی لەنێوان 9 بۆ 10ی ئەم مانگە بەهۆی هاتنی نزمەپەستانی دەریای سپی ناوەڕاست بۆ تەواوی ناوچەکانی وڵاتانی شام و تورکیا و هەرێمی کوردستان شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز بۆ مامناوەند بەشێک لە ناوچەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان (دهۆک، زاخۆ، سۆران، باکووری موسڵ و باکووری هەولێر) دەگرێتەوە و لەسەر نەخشەی مۆدێلەکانی کەشوهەوا بەدیار کەوتووە، بەڵام هێشتا کاریگەری شەپۆلەکە بە تەواوی جێگیر نیە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو زیاتر ڕوون دەبێتەوە بەتەنها ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوه یاخود کاریگه ری دەگاتە سەنتەری شارەگەورەکانیش."
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەشی خستووەتە روو کە ئۆمێد هەیە ئەو شەپۆلە جێگیر بێت و سەرجەم ناوچە جیاوازەکان بگرێتەوه، چونکە هێشتا گۆڕانکاری ماوە ڕووبدات.