پەیامی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بەبۆنەی 55ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان کرد.
دەقی پەیامی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
یادى (55) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان، به گه‌رمى له به‌ڕێزان سه‌رۆک و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفیزیى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان و ته‌واوى مامۆستایان و زانایانى ئایینى پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى به‌رده‌وامیى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
یه‌كێتیى زانایان و مامۆستایانى ئایینى، وه‌ك چۆن له سه‌رده‌مى شۆڕشدا خه‌باتیان كردووه و قوربانییان داوه، له سه‌رده‌مى ئازادییشدا ئاماده‌یى و ڕۆڵى به‌رچاویان هه‌یه له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى، هه‌روه‌ها له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و نه‌هێشتنى بیرى توندڕه‌وى و ده‌مارگیرى و بره‌ودان به گیانى نیشتمانپه‌روه‌رى و ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى.
له‌م یاده‌دا شه‌هیدانى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان به ڕێزه‌وه به‌بیر ده‌هێنینه‌وه و دروود بۆ گیانى پاكیان ده‌نێرین، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كمان بۆ كار و كۆششى یه‌كێتیى زانایان له‌پێناو ده‌ستبه‌ركردنى هه‌موو مافه‌كانى مامۆستایانى ئایینی‌دا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بێ جیاوازى بۆ هه‌میشه به نیشتمانى پێكه‌وه‌ژیان بۆ هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى ده‌مێنێته‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووى گوتارى ڕق و هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێكدانى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان ده‌بینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/9/21