لەنێو کەشێکی پڕ لە چاوەڕوانی، یانەی بارسێلۆنا ساتەوەختێکی یەکلاکەرەوە بەسەردەبات لە چاوەڕوانی بڕیارێکی فەرمی لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا)، کە لەوانەیە گۆڕانکاری کتوپڕی تێدابێت سەبارەت بە بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتییە کیشوەرییەکانی ئەم وەرزەدا.
بڕیارە چاوەڕوانکراوەکە، بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، لەوانەیە یانە کەتەلۆنییەکە ناچار بکات بەشێوەیەکی کاتی دەستبەرداری پلانەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگا مێژووییەکەی، کامپ نو ببێت.
سەرەڕای ئەوەی کارگێڕیی بارسێلۆنا پێشتر رایگەیاندبوو کە یاریگەکە ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە یارییەکان لە 28ـی ئەم مانگەوە، بەڵام سیستمی رێکخستنی تایبەت بە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان لەوانەیە رۆڵێکی تەواو پێچەوانەی ئەوە ببینێت کە لایەنگرانی تیپەکە هیوای پێ دەخوازن.
سەرچاوە نزیکەکانی یانەکە و بەتایبەتی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئاشکرایان کردووە کە یوفا بەجددی بیری لە رەتکردنەوەی پەسەندکردنی یاریگای کامپ نو دەکاتەوە بۆ میوانداریکردنی یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر پاریس سانجێرمان، کە بڕیارە لە یەکی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت، لە چوارچێوەی گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
بەپێی هەمان سەڕجاوە، یوفا پێیباشە یارییەکە لە یاریگای مۆنتجویک (لوییس کۆمپانیس ئۆڵۆمپی) بمێنێتەوە، کە یارییەکانی تیپەکە لە قۆناخی گواستنەوەی کارەکانی نۆژەنکردنەوەدا بەڕێوەدەبات، ئەمەش بەهۆی هۆکارەکانی پەیوەست بە رێکارەکانی سەلامەتی و پەسەندکردنی تەکنیکی.
سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، سەرچاوەکان لەنێو بارسێلۆنا دووپاتیدەکەنەوە کەکارگێڕیی یانەکە کار لەسەر دوو سیناریۆ دەکات: یەکەمیان بریتییە لە قایلبوونی یوفا بە پەسەندکردنی "کامپ نو"ـی نوێ دوای دڵنیابوونەوە لە گونجانی لەگەڵ ستانداردە ئەوروپییەکان، لە کاتێکدا دووەمیان بریتییە لە ئامادەکاری تەواو بۆ ئەنجامدانی لووتکەی چاوەڕوانکراو بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاریگای مۆنتجویک بەبێ هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ئامادەکارییەکان یان ئاستی هونەری.
بارسێلۆنا وەرزی خۆی لە لالیگا بە سێ گەڕ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەستپێکرد، پێش ئەوەی میوانداریی ڤالێنسیا بکات لە یاریگای یۆهان کرویف، لە سێبەری بەردەوامبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوە لە کامپ نودا، کە تیپەکە هیوای دەخواست تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول بگەڕێتەوە سەری.
تیپە کەتەلۆنییەکە وەرزی ئەورووپای خۆی بە یارییەکی گڕگرتوو بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی دەستپێکرد، بە ئاست و ئەنجامێکی باش هیواو ئاواتێکی بەهێزی گەڕاندەوە بۆ کێبڕکێ کیشوەرییەکان بە ئاستێکی بەهێز، دوای ساڵانێک لە دوورکەوتنەوە لە نازناوەکان.
سەرچاوە: ڕووداو