رۆناڵدۆ لەگەڵ جێنشینی شای سعودیە دەرکەوت

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە ئاهەنگی رۆژی دامەزراندنی سعودیە بەشداربوو و چاوی بە جێنشینی شای سعودیە کەوت.

شوبات 23, 2025 - 09:43
رۆناڵدۆ لەگەڵ جێنشینی شای سعودیە دەرکەوت

رۆژی 22/2 بە رۆژی دامەزراندنی شانشینی سعودیە دادەنرێت و هەموو ساڵێک لەو رۆژە، رێوڕەسمو ئاهەنگگێڕانی جیاجیا لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت. کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەڕێی تۆڕی ئینستاگرامەوە وێنەیەکی خۆی و جێنشینی شای ئەو وڵاتە، محەممەد بن سەلمان بڵاوکردەوە و گوتی "خۆشحاڵبووم بە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی رۆژی دامەزراندنی شانشینی سعودیە هاوشانی جێنشینی شا، محممەد بن سەلمان" زیادیشی کرد و گوتی "شانازی بوو بۆمن ئامادەبم لە جامی پێشبڕکێی ئەسپسواری لە ریاز" کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی نەسڕە و ئەو یاریزانە بەشێکە لە دیدگای 2030ی سعودیە، چوونی ئەو یاریزانەش بۆ خولی رۆشەنی سعودی هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی بەشێکی یاریزانە ناسراوەکانی خولەکانی ئەورووپا روو لەو خولە بکەن. سەرچاوە: ڕووداو