نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى كوردستان له‌ پاراستنى پێكهاته‌كان و كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان دەکاتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئاشوورییەکانی ئەمریکا کرد و جه‌ختى له‌ سياسه‌ت و هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى كوردستان له‌ پاراستنى پێكهاته‌كان و كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان كرده‌وه.

ايلول 14, 2025 - 15:30
نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى كوردستان له‌ پاراستنى پێكهاته‌كان و كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان دەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندەکەی دامه‌زراوه‌ى ئاشوورييه‌كان له‌پێناو دادوه‌ری بە سەرۆکایەتیی سام دەرمۆ کۆبووەوە. شاندەکە لە ژماره‌يه‌ک له‌ كه‌سايه‌تييه‌ دياره‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئاشووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌مريكا پێكهاتبوو‌.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له‌ ديدارێكدا دۆخى ئاشوورييان و پێكهاته‌كان له‌ عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى تاوتوێ كرا و لەباره‌ى رۆڵ و پێگه‌ و ئاماده‌يى و ئێستا و داهاتووى ئاشوورييان و پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.
 
نێچيرڤان بارزانى، سه‌ردانى شانده‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌ گرنگ و پێويست بۆ كارى هاوبه‌ش له‌ قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له‌ سياسه‌ت و هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى كوردستان له‌ پاراستنى پێكهاته‌كان و كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستايشى رۆڵ و هاوبه‌شيى ئاشوورييان و پێكهاته‌كانى له‌ هه‌موو كايه‌كانى ژياندا له‌ هه‌رێمى كوردستان، كرد.

 

دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
 
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2025/9/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له‌ شاندێكى ئاشوورييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا به‌ سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز سام ده‌رمۆ، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ئاشوورييه‌كان له‌پێناو دادوه‌ريدا كرد كه‌ له‌ ژماره‌يه‌ك له‌ كه‌سايه‌تييه‌ دياره‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئاشووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌مه‌ريكا، پێكهاتبوو‌.
 
له‌ ديدارێكدا دۆخى ئاشوورييان و پێكهاته‌كان له‌ عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ى رۆڵ و پێگه‌ و ئاماده‌يى و ئێستا و داهاتووى ئاشوورييان و پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.
 
شاندى ميوان ستايش و پێزانينى خۆى بۆ پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردنى نێوان پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌رێمى كوردستانيان كرد بۆ ئه‌و پشتيوانى و هاوكارييه‌ى له‌دواى ساڵى 2003ـه‌وه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك په‌ناگه‌يه‌كى ئارام بۆ ئاشوورييه‌كان و پێكهاته‌كان به‌گشتى، پێشكه‌شى كردووه‌.
 
لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى، سه‌ردانى شانده‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌ گرنگ و پێويست بۆ كارى هاوبه‌ش له‌ قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له‌ سياسه‌ت و هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى كوردستان له‌ پاراستنى پێكهاته‌كان و كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستايشى رۆڵ و هاوبه‌شيى ئاشوورييان و پێكهاته‌كانى له‌ هه‌موو كايه‌كانى ژياندا له‌ هه‌رێمى كوردستان، كرد.
 
ئامادەیی و بەشداریی ڕه‌وه‌ندى ئاشوورى و پێكهاته‌كان له‌ ئه‌مه‌ريكا و ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.