ئەو چەکەی سەدان درۆن دەخاتە خوارەوە

ايلول 3, 2025 - 09:53
ئەو چەکەی سەدان درۆن دەخاتە خوارەوە

چین نمایشی نوێترین چەکی جیهانی کرد

ئەمرۆ وڵاتی چین بەبۆنەی یادی سەرکەوتنی بەسەر ژاپۆن نوێترین چەکی خۆی نمایش کرد، چین پەردەی لەسەر چەکی کۆتایی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لادا

چەکەکە مووشەک نییە و چەکێکی تەقلیدی نییە بەڵکوو یەکجار پێشکەوتووە و پێشووتریش زانیارییەکان لە بارەیەوە دزەی کردەووە کە لەیەک کاتدا سەدان درۆن لەنێو دەبات، تەقەمەنی نییە تەنها وزەی پاک

بەپێی زانیارییەکان ئەوە OW5-A50 لەیزەر HMV3 و سیستەمی مایکرۆوەیڤی “Hurricane 3000”  بە یەک تەقە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوەڕاستی ئاسماندالەکار دەخات

چین دەڵێت ئەمە بۆ شەڕەکانی داهاتوو جیهان دروستکراوە کە تا ئێستا مرۆڤایەتی نەی بینیووە.