گوتەبێژی کۆمپانیاکە بە ئاژانسی رۆیتەرزی گوتووە، چاوەڕێ دەکەن تاوەکو کۆتایی مانگی ئاب بگەڕێنەوە بۆ ئاستی ئاسایی بەرهەمهێنانی پێش ئەو هێرشە درۆنییەی کە مانگی رابردوو کرایە سەر کێڵگەکەیان.
هەفتەی رابردوو لەمیانی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی چارەکی دووەمی ئەم ساڵیاندا، کۆمپانیاکانی دیکەی بەرهەمهێنی نەوت لە هەرێمی کوردستان، لە نێویاندا کۆمپانیای DNOـی نەرویجی، رایانگەیاند بەرهەمهێنانی نەوتیان لە کێلگەکانیان دەستپێکردووەتەوە.
لە مانگی رابردوودا، کێڵگەی نەوتی (شێخان)، کە لەلایەن هەنت ئۆیڵەوە لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەدەبرێت، یەکێک بوو لەو چەند ئامانجەی کە بەر شەپۆلێکی درۆنی کەوت. هێرشەکە بووە هۆی پەککەوتنی بەرهەمهێنان لە چەندین کێڵگەی نەوتیی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوە: ڕووداو