ڕوئیایی نێچیرڤان بارزانی لەم قۆناغەدا

ئاب 21, 2025 - 20:01
ڕوئیایی نێچیرڤان بارزانی لەم قۆناغەدا


شەنگە ئەحمەد سالار


سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان هەموو کات جەختی کردووەتەوە کە کورد و گەلی کوردستان بە گشتی، ئاشتیخوازن و هەر کاتێک و لە هەر کوێ ترووسکایییەک بۆ ئاشتی هەبێت، گەلی کوردستان هەمیشە بەئومێدەوە، بەپیرییەوە چووە. ئەم ڕاستییە گرینگە ڕوونی دەکاتەوە کە ئاشتی لە سروشتی گەلی کورددا ڕەگی داکوتاوە و هەموو ڕێکخراو و کەسایەتییەکی سیاسی کوردستان دەبێت باوەڕی بەم ڕێباز و ویستەی گەلی کوردستان هەبێت.

ڕۆژهەڵاتی ناوین لەبەردەم کۆمەڵێک پرس و کێشەی یەکلانەبوویەوە دایە، لەم قۆناغەدا کە جەنگ هەیە و ئاشتی هەیە باشترین بژاردە لە ئاشتی دایە.

وەک ئەوەی کە پێش چەند ڕۆژێک سەرۆک ترەمپ ئەرمینیا و ئازەربایجانی ئاشتکردەوە و کاتێ ئاشتی سەر دەکەوێ ساقامگیری و ئابووری دەرگاکانی دەکەنەوە، سەرکەوتن لە ئاشتیدایە بۆ ئێمە لە کوردستان کە ئالۆزبوونی ناوچەکە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دۆخی ئێمەش دەبێ هەمیشە نەخشە ڕێگای بارزانی وای کردووە هەرێم پارێزراو بێ ونەبێتە جێی ململانێ.

نێچیرڤان بارزانی مۆدێلێکی پێشکەش کرد کە ئاشتی هێزە وەک ئەوەی دەبینین تورکیا لە ئیستادا پێی وایە ئاشتی هێزە، وەک ئەوەی بۆ ئێمەش لە نێوان هەولێر و بەغداد تێگەیشتن لە نرخی ئاشتی هێزە بە ڕێکەوتن دیالۆگ گەڕانەوە بۆ مافە دەستووری و شایستە دەستوورییەکانی هەرێم ئەمەش هێزە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاشتی هێزە و ئاشتیخوازی، ڕێبازی کەسانی خاوەن باوەڕ و بەهێزە. لە ئاشتیدا هیچ کەس و لایەنێک تێکناشکێت، هەموومان سەردەکەوین و وڵاتانی ناوچەکەش گەشە دەکەن. هێزی ئاشتی لە هێزی هەموو شەڕەکان گەورەترە.

هەمیشە ڕوانگەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وایە، ئاشتی و گەشبینی و ساقامگیری و داهاتوو بەشێکی سەرەکی ئەو هەنگاوانەن کە بە کردار ھەنگاوی بۆناوە و ھەر ئەمەش وای کردووە زۆر قۆناغی سەخت تێپەڕێنین.
لە هەناوی ڕۆژهەڵاتی ناویندا ئەو قەیرانانەی لەدایکدەبن، پریشکی بەر ھەرێمی کوردستان دەکەوێت، بەڵام بەم نەخشەرێگایەی کە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ھەیەتی، ھەمیشە قەیران دەبێتە دەرفەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ھەر ئەمەشە وای کردووە ھەرێم  سەقامگیربێت لەپاڵ ئەو ئاوەدانییەی ھەیە پارێزراو بێت.