وەک ئەوەی ریال مەدرید لە بڵاوکراوەیەکدا باسی دەکات، بەهای براندی یانەکەیان زۆر گەشەی کردووە و دەڵێت "بەهای براندی یانەکەمان بەڕێژەی 14٪ گەشەی کردووە و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکردووە، کە دەگاتە 1.921 ملیار یۆرۆ".
لە راپۆرتەکەیدا، 'براند فاینانس' ئاماژە بەوە دەکات کە داهاتە پێوانەییەکان بۆ دوو وەرزی لەسەریەک و زیادبوونی بەردەوامی بەهای براندەکە، هێزی براندە بازرگانییەکەی ریال مەدرید پشتڕاست دەکەنەوە".
ئەمەش ئەو رۆڵە سەرەکییە دەردەخات کە براندێکی بەهێز و بەنرخ لە مسۆگەرکردنی گەشەی درێژخایەندا دەیگێڕێت. ریال مەدرید پێشەنگی بازاڕە جیهانییەکانە وەک تیپی دڵخوازی هاندەران لە سەرانسەری جیهاندا.
براند فاینانس، بەهێزترین براندی تۆپی پێ لەڕێگەی ئەو پێوەرانەوە دیاری دەکات کە هەڵسەنگاندن بۆ وەبەرهێنانی بازاڕگەری مارکێتینگ دەکەن.
ریال مەدرید ئەمساڵیش پارێزگاری لە پێشەنگییەکەی کرد، بە بەدەستهێنانی نمرەی 94.9 لە 100 و بەرزترین پۆلێنکردن.
سەرچاوە: ڕووداو