بۆ یەکەم جار مادەیەک لە هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو لە کشتوکاڵدا تاقیدەکرێتەوە

گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی جووتیارانی ناچارکردووە رووبکەنە تەکنەلۆژیا نوێیەکانی تایبەت بە کشتوکاڵ، ئەندازیار ئومێد کە ئەندازیاری کشتوکاڵە بۆ یارمەتیدانی جووتیاران، دەیەوێت زەوییەکی گەنم لە رێگەی مادەیەک بەناوی پۆلیتەر ئاودێری بکات. تاقیکردنەوەیەک کە یەکەم جارە دەکرێت.

شوبات 18, 2025 - 16:38
بۆ یەکەم جار مادەیەک لە هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو لە کشتوکاڵدا تاقیدەکرێتەوە

ئومێد سەعدی، ئەندازیاری کشتوکاڵە و دەڵێت: "بۆ هەر سێ مەتر، 10 گرام پۆلیتەرمان بەکارهێناوە و ئەمە لە قۆناخی تاقیکردنەوەیە. بابەتیکی گرنگتر کە پۆلیتەر دەیکات لە 50٪ بۆ 80٪ بەکارهێنانی ئاو کەم دەکات. ئەمە پۆلیتەرە ئەو مادە سرووشتیەیە کە بڕیارە لە کۆنفراسێکی تایبەتدا قسەی لەسەر بکرێت. پۆلیتەر بەم شێوەیە کار دەکات کە یەک دەنکی بچووکە، بەڵام لەنێو خاک 300 بۆ 500 جار گەورەتر لە قەبارەی خۆی گەشە دەکات و ئاو لە نێوخۆی کۆگا دەکات و دواتر ریشەی دارەکەی پێویستی بێت لەو ئاوە هەڵدەمژێ. کۆنفڕانسی تایبەت بە تەکنەلۆژیای پۆلیتەر لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو. نوێنەری جووتیاران، وەزارەتی کشتوکاڵ، ئەندام پەرلەمان و چەندین لایەنی پەیوەندیدار لەوێ بوون تا بزان چۆن دەتوانن پۆلیتەر بەکاربهێنن و چارەسەری کێشەی کەم ئاوی و وشکەساڵی بکەن. بەیار رەمزی، بەڕێوەبەر لە کۆمپانیای فارمارس دەڵێت: "پۆلیتەر مادەیەکی سرووشتیە کە پێکهاتووە لە چەندین کانزای سرووشتی، پۆلیتەر بۆ چاندن بەکاردێت و رێژەی بەکارهێنانی ئاو کەمدەکاتەوە. لە جیاتی ئەوەی دوو رۆژ جارێک ئاوی بدەیت، 10 رۆژ جارێک ئاو دەدرێت." عەلی رەشید خۆشناو، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، ئەم پڕۆژەیە بە پاڵپشتی کۆنسووڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر کراوە و لە ناوچەی دەورووبەرمان تەنیا لە هەرێمی کوردستان کراوە. پۆلیتەربۆ ماوەی 3 تا 5 ساڵ لە زەوی دەمێنێتەوە و دواتر دەبێتە پەین، هەر کیلۆیەکی بە 33 دۆلارە یک کیلۆی بەشی 20 داری گەورە و 300گرامی بەشی 1500 شەتڵی خەیاردەکات. پۆلیتەر ساڵی 1990 لە فەرەنسا دروست کراوە و یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان تاقیبکرێتەوە. سەرچاوە: ڕووداو