هۆشیار زێباری: كاتی ئەوە هاتووە دادگای فیدڕاڵی بەشێوەیەكی دەستووری دروست بكرێتەوە
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە پێویستی دەزانێت دادگای فیدڕاڵی بەشێوەیەك دروست بكرێتەوە كە گەرەنتی سەربەخۆیی و بێلایەنی بكات.
![هۆشیار زێباری: كاتی ئەوە هاتووە دادگای فیدڕاڵی بەشێوەیەكی دەستووری دروست بكرێتەوە](https://pressin.info/uploads/images/202502/image_870x_67a3dde44995e.jpg)
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە: "دوای ناكۆكییە یاسایی و دەستوورییەكانی نێوان دادگای فیدراڵی و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، سەبارەت بەو یاسایانەی كە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكران، ئێستا كاتی ئەوەیە دادگای فیدراڵی پێكبهێنرێتەوە، وەك ئەوەی لەدەستووردا دیاریكراوە كە گرنتی سەربەخۆیی و بێلایەنی كردووە".