هاوكاری و هەماهەنگییەكانی سوپای ئەمەریكا بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

ھێزەکانی ئەمەریکا جەخت دەکەنەوە کە ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانی وڵاتەکەیان بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبێت.

شوبات 13, 2025 - 00:15
هاوكاری و هەماهەنگییەكانی سوپای ئەمەریكا بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ چوارشەممە فەریق سیھاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی ١ی پێشمەرگە پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ گیڤن رایس بەرپرسی نووسینگەی ھاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر و تیمێکی یاوەری کرد. لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لە بارەی ھاوکاری و ھاوئاھەنگیەکانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە کرا، لای خۆیەوە فەریق سیھاد بارزانی ھاوکاری و پاڵپشتیەکانی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازی سوپای ئەمەریکای بۆ ھێزەکانی پشتیوانی یەک لەڕووی ڕاوێژکاری و مەشق و لۆجستییەوە بەرز نرخاند و ھیوای بەردەوامی خواست. لای خۆشییەوە تیمەکەی سوپای ئەمەریکا جەختیان کردەوە کە ھاریکاری و ھەماھەنگییەکانیان بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.