دانوستانە سەرکەوتووەکەى ناوەند و هەرێم، رەزامەندی پەرلەمان بەدەستدەهێنێت
ئەکرەم تاڵب وەشاح
![دانوستانە سەرکەوتووەکەى ناوەند و هەرێم، رەزامەندی پەرلەمان بەدەستدەهێنێت](https://pressin.info/uploads/images/202502/image_870x_67a3e056d1f80.jpg)
جەخت دەکاتەوە کە حکومەتەکەى سودانى دەتوانێت گرێ قورسەکان بە ئاسانى بکاتەوە و سەرکردایەتى هەرێمى کوردستانیش ئامادەیی ئەوەى تێدایە کە لەنێو چوارچێوەیەکی نیشتمانیدا کارەکانى بکات ئەگەر ئیرادەیەکی سیاسی راستەقینە لە بەغدادوە هەبێت. سەرەڕای ئەوەى ئەم رێککەوتنە دەستکەوتێکى گەورەیە، بەڵام دەبێـت ئەوەشمان لەبەرچاودا بیت کە هێشتا بەربەست و ئاڵنگارییەکان لەئارادا ماوون، هێشتا کۆمەڵێک گرفت لەبەردەستدا ماون کە دەبێت چارەسەرى ریشەییان بۆ بدۆزرێتەوە لەوانەش: • رێککارەکانى دابەشکردنى داهاتى نەوتى و نانەوتى لە نیوان بەغداد و هەولێر. • مسۆگەریی مووچەى فەرمانبەرانى کوردستان بە بێ کێشە و رێگریی بیرۆکراتییانە. • چارەسەری کێشە دەستوورییەکان سەبارەت بە دەسەڵاتە دارایی و ئیدارییەکانى نێوان هەولێر و بەغداد. بەڕێز نێچیرڤان بارزانى لە زۆر بۆنەی جیاوازدا رایگەیاندووە ئەم هەموارکردنەوەیەش کۆتایی بابەتەکە نییە، بەڵکو یەکێکە لە خاڵەکانى سەر رێگا و دەستپێکی چارەسەرەکردنێکى فراوانترە، جەختیى کردووەتەوە کە بەردەوامی تێگەیشتن و گفتوگۆ دەبێتە زامنی کۆتاییهێنان بە کێشە هەمیشەییەکانى نێوان هەولێر و بەغداد. لە لای خۆشیەوە سودانى دەرکی ئەوەى بەباشى کردووە کە شەقامگیریی حکومەتەکەى پەوەستە بە دۆزینەوەى رێگەچارەی کێشەکان بەجۆرێک کە بەدڵی هەمووان بێت، هەر ئەوەش وایکرد کە مکوڕبێت لە سەر چەسپاندن و جێکردنەوەى ئەم بۆچوونە و گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ هەرێمى کوردستان چوون بەشێکى گەورەیە لە سەقامگیریی سیاسی و ئابووری عێراق بەگشتى و رەهەندێکى دوورمەوداى هەیە و بابەتى ستراتیژیەتى نیشتمانى و زامنی یەکپارچەیی خاکی عێراقە. ئەوەى کە ڕوودەدات رێککەوتنێکى هونەرى پێشوەختەى نێوان پەرلەمان و حکومەت نییە بەتەنها، بەڵکو ئەزموونى دانوستاندنى سیاسی نێوان هەردوولایە، سودانى سەلماندوویەتى کە توانای ئیدارەدانى کێشە ئاڵۆزەکانى هەیە و ناهێڵێت ببێتە قەیران، بارزانیش ئەوەى سەلماندووە کە دەتوانێت دەستکەوتی زۆر باشی هەبێت بۆ هەرێمی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنى ئەوەى کێشە بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق و هاوسەنگی نیشتمانى دروستبکات، سەرۆکایەتى پەرلەمانیش سەرکەوتوو بووە لە کارکردنەکانیدا، لەبەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانى عێراقدا. ئەم رێڕەوە ، سەرەڕای ئەوەى لەم قۆناغەدا سەرکەوتوو بووە، پێویستى بە ئیدارەدانێکی سیاسی و بەردەوام هەیە، بەڵام تا زمانى دانوستان و گفتوگۆ لە ئارادا بێت هەلى گەیشتن بە رێککەوتنى هەمیشەیی و سەقامگیریی عێراق مسۆگەرتر دەبێت و شەراکەت و هاوبەشى نێوان هەولێر و بەغداد دوورتر دەکەوێتەوە لەو ئاڵنگارییانەى پێشتر هەبوون.