ئەڵمانیا بەنیازە پەناخوازانی عێراقی بەکۆمەڵ دیپۆرت بکاتەوە

ئەندامی ناوەندێکی ئەڵمانی بۆ داکۆکی لە مافی پەناخواز دەڵێت، ئەڵمانیا بەنیازە لە 17ی شوبات و 4ی ئادار کۆمەڵێک پەناخواز لە هانۆڤەرەوە دیپۆرتی عێراق بکاتەوە. دەشڵێت، "هەموویان لە فڕۆکەخانەی بەغدا دادەبەزن."

شوبات 12, 2025 - 16:31
ئەڵمانیا بەنیازە پەناخوازانی عێراقی بەکۆمەڵ دیپۆرت بکاتەوە

ئەڵمانیا بەنیازە پەناخوازانی عێراقی بەکۆمەڵ دیپۆرت بکاتەوە 2 کاژێر له‌مه‌وپێش ژیڤان بەکر به‌شی بكه‌ لە Share on Facebook Share on Twitter Share on Whatsapp Share on Telegram Share on Viber Share on Messenger زیادی بکە بۆ لیستی دڵخوازەکانم A+ A- گوێی لێبگرە رووداو دیجیتاڵ ئەندامی ناوەندێکی ئەڵمانی بۆ داکۆکی لە مافی پەناخواز دەڵێت، ئەڵمانیا بەنیازە لە 17ی شوبات و 4ی ئادار کۆمەڵێک پەناخواز لە هانۆڤەرەوە دیپۆرتی عێراق بکاتەوە. دەشڵێت، "هەموویان لە فڕۆکەخانەی بەغدا دادەبەزن." ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی شوباتی 2025، رۆژهات رەزوان، کوردێکی خەڵکی شنگال و ئەندامی ناوەندی میگراسیۆن سێنتروومی ئەڵمانی بۆ داکۆکی لە مافی پەناخواز لە شاری گویتنگن، بە رووداوی گوت: "ئەڵمانیا بەنیازە پەناخوازان بەکۆمەڵ بۆ هەندێک وڵات دیپۆرت بکاتەوە؛ لەوانە جۆرجیا، توونس، نێجیریا، پاکستان، سڕبیا و عێراقن؛ هاوکات بڕیارەکە وڵاتانی سنووری شنگنیش دەگرێتەوە وەک بولگاریا و کرواتیا." رۆژی 13ی 1ی 2023 ئەڵمانیا و عێراق رێککەوتنێکیان لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە واژۆ کردووە کە مافی مانەوەیان وەرنەگرتووە و پێویستە لەسەر خواستی خۆیان بگەڕێندرێنەوە عێراق. بە گوتەی رۆژهات رەزوان، ئەڵمانیا بەنیازە لە هەموو هەرێمەکان، خەڵکی عێراق کۆبکاتەوە و لە دوو کاتی جیاوازدا کە 17ی شوبات و 4ی ئاداری ئەم ساڵە، دیپۆرتی عێراقیان بکاتەوە. هاوکات ئەو عێراقییانە هەندێکیان کێشەی پێبژاردنیان هەیە؛ هەندێکیان تاوانیان کردووە و بەشێکیان مافی پەنابەرییان پێ نەدراوە؛ بڕیارەکە ئەوانە دەگرێتەوە. رۆژهات رەزوان، کوردێکی خەڵکی شنگال و ئەندامی ناوەندی میگراسیۆن سێنتروومی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەدا، "ئێمە کۆمەڵێک کورد و ئەڵمانین، بەنیازین پێش ئەو مێژووەی بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازان دیاریکراوە، دەچین لە فڕۆکەخانەی هانۆڤەر خۆپێشاندان دژی ئەو بڕیارە دەکەین." رێککەوتنەکەی عێراق و ئەڵمانیا لە 14 خاڵ پێکهاتووە و سەرەتای ساڵی 2023 لە نێوان محەممەد شیاع سوودانی و ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا واژۆ کراوە و هەردوو لایەن بۆ نەهێشتنی کۆچی نایاسایی و هاوئاهەنگیکردن بۆ گەڕاندنەوەی ژمارەیەک لە کۆچبەرانی عێراقی کۆکن. ئەو کوردە چالاکە لەبارەی ئەو کەسانەی دیپۆرت دەکرێنەوە گوتی، "ئەوانەی دیپۆرتی عێراق دەکرێنەوە هەموویان عێراقین؛ کورد و عەرەبی تێدایە؛ هاوکات کۆمەڵێک ئێزدیشیان لەگەڵە کە خەڵکی شنگالن و بۆ ئەوان زۆر خراپ دەبێت." لەبارەی کوردانی رۆژهەڵات و رۆژئاواوە رۆژهات رەزوان روونیکردەوە، "لێرە لە ئەڵمانیا، هاوڕێیانمان کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن، کۆمەڵێک خەڵک دەناسم لە سنە و مەریوانەوە هاتوون؛ تاوەکو ئێستا نەمبیستووە هیچ کەسێک بەزۆرەملێ دیپۆرت بکەنەوە." زنار شینۆ، پەیامنێری تۆڕی میدیای رووداو، بۆ پرسی گەڕاندنەوە و گەڕانەوەی دڵخوازی کۆچبەران پرسیاری لە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا کردووە و بە نووسراو وەڵامیان داوەتەوە کە، ''لە 31ـی ئاداری 2024 دا 279 هەزار و 49 هاووڵاتیی عێراقی [و هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان] لە ئەڵمانیا دەژین کە 22 هەزار و 757 کەسیان مافی مانەوەیان پێ نەدراوە''. بەپێی وەڵامەکەی وەزارەتی ناوخۆ، تەنیا لە سێ مانگی سەرەتای 2024 دا 222 کەس گەڕێندراونەتەوە عێراق و هەرێمی کوردستان. لەبارەی کوردانی رۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت، "ئەوانەی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن هیچ کێشەیەکیان نییە. ئەوان لە بابەتەکەدا نین؛ تەنیا ئەوانەن کە رەگەزنامەی عێراقیان هەیە." سەبارەت بە ژمارەی ئەو عێراقییانەی بڕیارە لە 17ی شوبات و 4ی ئاداری ئەم ساڵ لە هانۆڤەرەوە دیپۆرتی عێراق بکرێنەوە گوتی: "ژمارەیان نزیکەی 50 کەسە. رەنگە تاوەکو ئەوکات، ئەو ژمارەیە کەم یان زیاد بکات." رۆژهات رەزوان، گوتیشی کە ئێمە لەلایەن خۆمانەوە هەوڵی خۆمان دەدەین و لە ئێستاوە دەستمان بە چالاکی و بڵاوکردنەوەی دروشم و ناڕەزایەتییەکان کردووە دژی دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازان. ئەو ئەندامەی ناوەندی میگراسیۆن لەبارەی کاژێری دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازان ئاشکرایکرد، "کاتەکەیان بەفەرمی دیاری نەکردووە؛ بەڵام پێشبینی دەکرێت لە نێوان کاژێر 10:00ی بەیانی بۆ 12:00ی شەو بێت بە کاتی ئەڵمانیا."

سەرچاوە: ڕووداو