ئۆپێک+ پێشوازی لە پابەندبوونی عێراق دەکات، ئاستی بەرهەمهێنان وەک خۆی دەهێڵێتەوە
لیژنەی هاوبەشی وەزیرانی ئۆپێک+ ڕۆژی دووشەممە پێشوازی لە باشتربوونی ئاستی پابەندبوونی عێراق کرد، لە هەمان کاتدا ئاستی بەرهەمهێنانی وەک خۆی دەهێڵێتەوە.
![ئۆپێک+ پێشوازی لە پابەندبوونی عێراق دەکات، ئاستی بەرهەمهێنان وەک خۆی دەهێڵێتەوە](https://pressin.info/uploads/images/202502/image_870x_67a3e261e6dc8.jpg)
لە ڕاگەیەندراوێکی لیژنەی وەزاری هاوبەش بۆ چاودێریکردنی بەرهەمهێنان - دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)- بڵاویكردەوە تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە "لیژنەی هاوبەشی وەزاری بۆ چاودێریکردنی بەرهەمهێنان پەنجا و هەشتەمین کۆبوونەوەی خۆی لە ڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە ئەنجامدا، کە تێیدا پێداچوونەوەی بە داتاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی خاودا کرد بۆ مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ستایشی ئاستی بەرزی پابەندبوونی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک و وڵاتانی بەرهەمهێنەری دەرەوەی ئۆپێک دەکات . بەپێی ڕاگەیاندراوەكە ، لیژنەکە پێشوازی لە باشتربوونی ئاستی پابەندبوونی عێراق و کازاخستان کردووە ، لەوانەش دەستکاریکردنی خۆبەخشانەی زیادە، و جەختی لەسەر گرنگی قەرەبووکردنەوەی بڕی زیادەی بەرهەم کردەوە، بەپێی ڕێکەوتنی پێشوو لیژنەکە بەردەوامبوونی خۆی لە چاودێریکردنی پابەندبوون بە دەستکاریکردنی بەرهەمهێنان کە لە 38ەمین کۆبوونەوەی وەزاری ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک ڕێککەوتوون، پشتڕاستکردەوە 5ی کانوونی دووەمی 2024، و بەدواداچوون بۆ دەستکارییە خۆبەخشییە زیادەکان دەکات کە لەلایەن هەندێک لە وڵاتانی بەشداربوان رایانگەیامدووە بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری بازاڕی نەوت.” لیژنەکە بڕیاریدا کە کۆمپانیای Rystad Energy Energy) و بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا (EIA) بە کاپلەر، OilX و ESAI بگۆڕێت. (Kpler, OilX, and ESAI) بۆ ئەوەی لەنێو ئەو سەرچاوە لاوەکییانەی کە لە هەڵسەنگاندنی ئاستی بەرهەمهێنان و پابەندبووندا بەکاردەهێنرێن، لە 1ی شوباتی 2025ەوە کاری پێدەکرێت کۆبوونەوەی داهاتوو (پەنجا و نۆ) لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٥؛ بۆ بەردەوام بوون لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان و بەرزکردنەوەی سەقامگیری بازاڕ”.