پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لەو کاتەیدا کە شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکەماندا هەیە، عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆر دایە و جیاوازی لە بۆچوونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەی سەندووە.
داوا لە حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێکەوتن و ڕێگەش لەو خەڵکە هەلپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قووڵتر بکەنەوە.
مسعود بارزانی
16ی ئاداری 2026