بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەک بەغدا ئەم داوایەى لەهەرێم کردووە

وەزیری دارایی عێراق، تەیف سامی، بۆ ناردنی مووچەی مانگی 1ـی ئەم ساڵ، داوای تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگی کۆتایی (مانگەکانی 10، 11 و 12ـی پاری) کردووە. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەم تەرازووە تێنیا پێداوچوو بەڵام کراوەتە مەرج بەسەبەب داوای تەیف سامی، ھەروەھا لەبارەی داهاتی 120 ملیار دینار نانەوتی زانیاریەکان بەردەستنە.

تیشڕین یەکە 29, 2026 - 18:55
بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەک بەغدا ئەم داوایەى لەهەرێم کردووە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق  راگەیاند، وەزیری دارایی بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەک، داوای تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگی کۆتایی پار دەکات. سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داواکارییەکانی تەیف سامی بە بیانوو بۆ دواخستنی مووچە دەزانێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان کە رووداو لە سەرچاوەیەکی باڵاوە لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستی کەوتووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی، ناردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگەکانی 10، 11 و 12ـی پاری کردووەتە مەرج بۆ ناردنی مووچەی مانگی 1ـی ئەم ساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

هەر لەو بارەیە ئەمڕۆ بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش بە رووداوی راگەیاند، پێشتر ئەوان تەرازووی پێداچوونەوەی ئەو سێ مانگەیان ناردووە بەغدا، ''بەڵام داوکارییەکانی تەیف سامی بیانوون و تەنیا دەیەوێ پڕۆسەی ناردنی مووچە دوابخرێت. ئەگەرنا پێشتر تەرازووی پێداچوونەوەی هەر سێ مانگیان وەرگرتووە و رەزامەندییان لەسەر داوە.''

بە گوێرەی زانیارییەکان هەرچەندە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گۆڕینی تەرازووی پێداوچوونەوەی مووچەی مانگی 12ـی بەو شێوەیەی کە تەیف سامی داوای دەکات بە نایاسایی زانیوە، بەڵام لەبەر ئەوەی وەزیری دارایی عێراق بیانووی زیاتر نەگرێ، بەو شێوەیەی ویستوویەتی، گۆڕانکارییان تێدا کردووە.

لەبارەی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان رووداو لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی زانیاری وەرگرتووە، کە چاوەڕێ دەکرێ یەکشەممە یان دووشەممەی داهاتوو داهاتەکە ئامادە بکرێ، کە وەک مەرجێکی سەرەکییە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆران.