ماکرۆن بۆ ترەمپ: لەسەر سووریا هاوڕاین و دەتوانین کارێکی گەورە لەسەر ئێران بکەین

تیشڕین یەکە 20, 2026 - 09:53
ماکرۆن بۆ ترەمپ: لەسەر سووریا هاوڕاین و دەتوانین کارێکی گەورە لەسەر ئێران بکەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەقی نامەیەکی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسای بڵاوکردەوە کە تێیدا چەند پرسێکی گرنگی سیاسی و بانگهێشتێکی فەرمی بۆ نانی ئێوارە لە پاریس لەخۆدەگرێت.

ماکرۆن لە نامەکەیدا بە "هاوڕێیەکەم" ناوی ترەمپی هێناوە و نووسیویەتی: "ئێمە لەبارەی سووریاوە تەواو هاوڕاین، هەروەها دەتوانین شتی گەورەش لەبارەی ئێرانەوە ئەنجام بدەین."

لە بەشێکی تری نامەکەدا، سەرۆکی فەرەنسا پێشنیاری ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی کردووە کە تێیدا لایەنی سووری و ڕووسەکانیش ئامادەبن. هەروەها بە شێوازێکی تەنزئامێز ئاماژەی بە بابەتی گرین لاند کردووە و نووسیویەتی: "نازانم چیت داوە لە گرین لاند."

لە کۆتایی نامەکەدا، ماکرۆن داوای لە ترەمپ کردووە ئەم پێنجشەممەیە، پێش ئەوەی بەرەو ئەمریکا بگەڕێتەوە، لە پاریس پێکەوە نانی ئێوارە بخۆن.