سهرۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له بهڕێز د. بهرههم ساڵح دهكات
بەبۆنەی وهرگرتنى پۆستى کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)ـهوه، له دڵهوه گەرمترین پیرۆزبایی له براى ئازيزم د. بهرههم ساڵح دەکەم، هیوای سەرکەوتنی لەم ئەرکە جيهانى و مرۆییيهدا بۆ دەخوازم.
وەرگرتنی پۆستێکی باڵای نێودەوڵەتی، لەم ئاستەدا، نیشانەی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بە توانا و ئەزموون و پێگەی سیاسی و دیپلۆماسیی بەڕێزيان. مایەی شانازییە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کە بهڕێزيان سەرپەرشتیی یەکێک لە گرنگترین دۆسیە مرۆیییەکانی جیهان دەکات.
دڵنیام بەو ئەزموونە دەوڵەمەندەی هەيانە، دەتوانن ڕۆڵێکی كارا و كاريگهر ببینن لە کەمکردنەوەی ئازاری پەنابەران و چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەسەر ئاستی جیهان. ئێمە لە کوردستان باشتر لە هەمووان درک بە ئازاری ئاوارەیی و گرنگیی ئەو ئەرکە دەکەین.
هەموو پشتیوانییەکمان بۆ سەرکەوتنی بهڕێزيان دووپات دەکەینەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/12/19