مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/12/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی دەوڵەتی ئیمارات و لەلایەن سەعید ئەلهاجری وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکوومەت لە سەردانەکەیدا کە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکات.