نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 15 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 64 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 17 سەنت دابەزی و بە 60 دۆلار و 80 سەنت دەستاودەست کرا.
بەپێی شرۆڤەکاران، دابەزینی نرخی نەوت بە ئەگەری زۆرەوە بەردەوام نابێت و هۆکارەکەشی ئەگەری کرانەوەی حکومەتی ئەمریکایە دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پیران رۆژی دووشەممە پرۆژە یاسایەکی بۆ پارەدارکردنی حکومەتی فیدراڵی پەسند کرد.
لەلایەکی دیکەوە، سزاکانی ئەمریکا لەسەر کەرتی نەوتی رووسیا، بەتایبەتی رووسنەفت و لوک ئۆیل دوو گەورە کۆمپانیای ئەو وڵاتە، دەتوانێت لەڕووی خستنەڕووی نەوتەوە کێشە لە بازاڕی نەوتدا دروستبکات و ببێتە هۆکار بۆ پاڵپشتیکردن لە نرخەکانی نەوت.
سەرچاوە: رووداو