د. فانیا ئیسماعیل، رایگەیاند کە جێگرەوەیەکی پلاستیکی داهێناوە و مادەکە لە لم وەردەگیرێت، بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، ئەم ماددەیە دەتوانێت لەبری پلاستیک بەکاربهێنرێت و بەهۆی سروشتیبوونیەوە، دوای بەکارهێنان دەگەڕێتەوە بۆ ناو سرووشت.
د. فانیا ئیسماعیل، ئاماژەی بە زیانەکانی پلاستیک کرد و گوتی، "لەیەک قاوە 25 هەزار ماددەی پلاستیک دەچێتەوە نێو جەستە."
د. فانیا ئیسماعیل، جەختی لەوەش کردەوە کە "هیچ تەکنەلۆژیایەک کێشەی پلاستیک چارەسەر ناکات، بەڵام بوونی ئەو مادەیە کێشەکە کەم دەکاتەوە." داهێنانەکەی ئەو وەک چارەسەرێکی ژینگەیی و تەندروستی بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیک سەیر دەکرێت.
سەرچاوە:رووداو