كەشناسی زانیاری لەسەر یەكەم شەپۆلی باران بڵاودەكاتەوە

تشرینی یەکە 31, 2025 - 20:46
كەشناسی زانیاری لەسەر یەكەم شەپۆلی باران بڵاودەكاتەوە

باران بارینی ئەمساڵ دوادەكەوێت و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: لە هەفتەی دووەمی مانگی 11ەوە باران بارین دەستپێدەكات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، بەپێی ئاماژە سەرەتاییەکان، شەپۆلێکی سەرتاسەری باران و هەورە بروسکە دەرکەوتووە، کەسەرچاوەکەی لەهەردوو دەریای سوور و دەریای سپیەوەیە بۆ نێوان هەفتەی دووەمی مانگی 11یە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕانکاری لە بڕ و هێزەکەیدا ماوە لەگەڵ جێگیر بوون و نزیک بوونەوەیدا زانیاری تەواوی لەسەر بڵاو دەکەینەوە.