فەلەستینی و ئیسرائیلییەکان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئازادکردنی ئازیزانیان دەکەن

خێزانی زیندانییە فەلەستینییەکان لە نزیک زیندانی عۆفەر لە کەناری رۆژئاوای فەلەستین کۆبوونەتەوە، ئەوەش بە مەبەستی پێشوازیکردن لە ژمارەیەک لەو 250 زیندانییەی بڕیارە ئازاد بکرێن.

تشرینی یەکە 13, 2025 - 10:05
فەلەستینی و ئیسرائیلییەکان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئازادکردنی ئازیزانیان دەکەن


زۆرێکیان هیوا دەخوازن کە ئازادکردنی ئەو زیندانییانە رێگەیەک بۆ ئاشتی بکاتەوە.

جەمیل جەحالین، رێبەرێکی گەشتیاریی هۆزێکی دەشتەکییە و دەڵێ، براژنەکەی 23 ساڵە زیندانییە و یەکێکە لەو کەسانەی بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئازاد بکرێ.

جەمیل باس لەوە دەکات، هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بە خێزانەکەیان گوتووە کە ئەو هاووڵاتییە بۆ دەرەوەی وڵات دووردەخرێتەوە و ئەوەش وا دەکات خۆشییەکەی کورتخایەن بێ. 

لە هەمان کاتدا سەتان هاووڵاتیی ئیسرائیلی لەسەر ئەو رێگەیانە وەستاون کە دەگەنە بنکەی سەربازیی رێعیمن و بڕیارە بارمتە ئازادکراوەکان سەرەتا ببرێنە ئەوێ.

کەسوکار و هاوڕێی ئەو کەسانە چەند کاژێرێکە گەیشتوونەتە ئەوێ بۆ ئەوەی پێیان شادببنەوە.

 سەرچاوە:رووداو