دۆناڵد ترەمپ گەیشتە ئیسرائیل
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل و فڕۆکەکەی لە فڕۆکەخانەی بنگۆریۆن لە تەلئەڤیڤ نیشتەوە.
بڕیارە سەرۆکی ئەمریکا کاژێر 11:00 (بە کاتی هەولێر و غەززە) لە پەرلەمانی ئیسرائیل، ناسراو بە "کنێست،" گوتارێک پێشکێش بکات.
دواتر ترەمپ لە کاژێر 13:00 بەرەو میسر بەڕێدەکەوێت و لە 13:45 دەگاتە میسر بۆ بەشداری لە لووتکەی ئاشتی، کە ئەمریکا و میسر سەرۆکایەتیی دەکەن.
دواتر سەرۆکی ئەمریکا لە کاژێر 17:00 بەرەو ئەمریکا دەگەڕێتەوە.