سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەردانی تورکیا دەکات

تشرینی یەکە 8, 2025 - 22:03
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەردانی تورکیا دەکات

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سبەی بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە تورکیا و لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە
هەولێر -كوردستان : سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، سبەی پێنجشەممە، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا و لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
شایانی باسە کە ئەم سەردانە لە کاتێکدا دێت کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا زۆر لایەنی گرنگی لەخۆگرتووە، لەوانەش بابەتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان. چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆبوونەوەیەدا، لەسەر دوایین دۆخی ناوچەکە، پێشهاتەکانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە، هەروەها هەنگاوەکانی پەرەپێدانی هاوکاریی دوولایەنە گفتوگۆ بکرێت.