بەپێی سەرژمێریی عێراق 4.4%ـی دانیشتووانی کوردستان تەمەنیان سەرووی 65 ساڵە

ئەمڕۆ ئاماری سەرژمێری عێراق راگەیێندرا و لە ئاماری سەرژمێری هەرێمی کوردستان دەرکەوتووە، تەنیا 4.4%%ـی دانیشتووان تەمەنیان سەرووی 65 ساڵە و پسپۆڕێكی تەندروستیی گشتیش دەڵێت ئەمە دەرخەری ئەوەیە گەنجانی ئێمە ناگەنە تەمەنی بەساڵاچوون و بە گەنجی دەمرن.

شوبات 24, 2025 - 16:06
بەپێی سەرژمێریی عێراق 4.4%ـی دانیشتووانی کوردستان تەمەنیان سەرووی 65 ساڵە

Rudaw بەپێی سەرژمێریی عێراق 4.4%ـی دانیشتووانی کوردستان تەمەنیان سەرووی 65 ساڵە 31 خولەک له‌مه‌وپێش ئیسماعیل خالس نادر به‌شی بكه‌ لە Share on Facebook Share on Twitter Share on Whatsapp Share on Telegram Share on Viber Share on Messenger زیادی بکە بۆ لیستی دڵخوازەکانم A+ A- گوێی لێبگرە رووداو - تەندروستی ئەمڕۆ ئاماری سەرژمێری عێراق راگەیێندرا و لە ئاماری سەرژمێری هەرێمی کوردستان دەرکەوتووە، تەنیا 4.4%%ـی دانیشتووان تەمەنیان سەرووی 65 ساڵە و پسپۆڕێكی تەندروستیی گشتیش دەڵێت ئەمە دەرخەری ئەوەیە گەنجانی ئێمە ناگەنە تەمەنی بەساڵاچوون و بە گەنجی دەمرن. بەپێی ئامارەکانی سەرژمێری عێراق و هەرێمی کوردستان، رێژەی 63.7%ـی دانیشتووانیش تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵە و رێژەی 4.4%%ـی دانیشتووان تەمەنیان سەرووری 65 ساڵە. د. سەنگەر جاف، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی دەڵێت ئامارەکانی هەرێمی کوردستان دەریدەخەن رێژەی گەنجان لە کوردستان زۆرە، بەڵام مەترسییەکە ئەوەیە کە رێژەی بەساڵاچووان کەمترە و پێشاندەری ئەوەیە کە خەڵکی کوردستان لە تەمەنێكی گەنج دەمرن. دەشڵێت داتاکان دەرخەری ئەوەن، کە خراپی و نایەکسانی لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ هەموو کەسێك، هۆکارێكی مردنی گەنجان و خەڵکە لە تەمەنێكی گەنجیدا. رۆژى 20ى تشرینى یەکەمى 2024 سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان لە عێراق و هەرێمى کوردستان کرا، ئەمڕۆ ئەنجامى سەرژمێرییەکە بڵاوکرایەوە. سەرچاوە: ڕووداو