عەلی دۆڵەمەری: ماکرۆن کۆتایی ئەم مانگە سەردانی هەولێر و بەغدا دەکات

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا راگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن کۆتایی ئەم مانگە سەردانی هەولێر و بەغدا دەکات. ئاماژەی بەوەش کرد، فەرەنسا دەخوازێت کێشەکانی هەولێر و بەغدا بە دەستوور چارەسەر بکرێن.

ايلول 5, 2025 - 17:54
عەلی دۆڵەمەری: ماکرۆن کۆتایی ئەم مانگە سەردانی هەولێر و بەغدا دەکات

عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد، لەبارەی کردنەوەی "رێڕۆی پێشمەرگە" لە پاریس گوتی، "ناوی پێشمەرگە لەسەر نەخشەی پاریس جێگیر کرا." ئاماژەی بەوەش کرد، فەرەنسا خانوویەک لەنێو قەڵای هەولێر نۆژەن دەکاتەوە.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا جەختی لەوە کردەوە، هێزەکانی فەرەنسا لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن. ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا داعش لە ناوچەکە مایەی مەترسییە و فەرەنسا لەو بارەوە هاوکارە.