چەند راستییەکی شۆکهێنەر دەربارەی ناوبژیوان مونێرا مۆنتێرۆ
ریال مەدرید سوورە لەسەر ئەوەی کە پیلانێک لەلایەن ناوبژیوانانەوە لەدژی هەیە بۆ ئەوەی بێبەشی بکەن لە بردنەوەی نازناوەکان، بەتایبەتیش ئەوەی لە یارییەکەیاندا بەرامبەر ئۆساسۆنا روویدا، کە پێیانوایە هەڵەیەکی بەئەنقەستی مونێرا مۆنتێرۆی ناوبژیوان، کاتێک جود بێلینگهامی بە کارتی سوور دەرکرد، بووە هۆکاری ئەوەی پێشەنگی لالیگا لەدەستبدەن بۆ بەرژەوەندی بارسێلۆنای رکابەریان.

سەرەڕای ئەو هەڵمەتە گەورەیەی ریال مەدرید لەدژی ناوبژیوان مونێرا مۆنتێرۆ دەستیپێکردووە، بەهۆی دەرکردنی جود بێلینگهام بە کارتی سوور، چەند ئامار و راستییەکی شۆکهێنەر هەن:
- ئەم ناوبژیوانە 15 یاریی ریال مەدریدی بەڕێوەبردووە (ریال مەدرید 13 یاری بردەوە، یارییەک دۆڕاوە و یەک یاریش یەکسان بووە).
- ئەم ناوبژیوانە پێشتر لە دێربیی مەدرید، لەنێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال مەدریددا هێرمۆسۆی یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدریدی بە کارتی سوور دەرکردووە.
- بارسێلۆنای رکابەری ریال مەدرید لەگەڵ ئەم ناوبژیوانە 5 یاری دۆڕاندووە.
- ئاتلێتیکۆ مەدرید لەگەڵ ئەم ناوبژیوانە 5 یاری دۆڕاندووە.
- ئەم ناوبژیوانە بەر لە دوو هەفتە یاریی ریال مەدرید بەرامبەر سێلتاڤیگۆی بەڕێوەبرد، کە هەرایەکی گەورەی نایەوە و ناوبژیوانەکە بە یارمەتیدانی ریال لەدژی سێلتاڤیگۆ تۆماتبارکرا.
- ریال مەدرید لەگەڵ ئەم ناوبژیوانە زۆرترین رێژەی بردنەوەی هەیە لە مێژوودا، واتا یانەی شاهانە بەدرێژایی مێژووی خۆی، لەگەڵ هیچ ناوبژیوانێکی دیکە ئەوەندە بردنەوەی بەدەستنەهێناوە. لەگەڵ ئەوەشدا ریال مەدرید بەرگەی دەرکردنی بێلینگهامی نەگرت و هەڵمەتێکی گەورەی ناوزڕاندنی لەدژی دەستپێکردووە، تا ئەو راددەیەی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ناچاربوو بەشێوەیەکی کاتی ئەو راهێنەرە لە بەڕێوەبردنی یارییەکانی لالیگا رابگرێت.
سەرچاوە: ڕووداو