دانەگاز داهاتی ئەم ساڵی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
کۆمپانیای دانەگاز راپۆرتی دارایی نیوەی یەکەمی ئەم ساڵی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بە بەهێزی ماوەتەوە و بەرزبووەوەتەوە بۆ زیاتر لە 500 ملیۆن پێی سێجا. هەروەها لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا، 171 ملیۆن دۆلار داهاتیان هەبووە.
دانەگاز دەڵێت، لە مانگی نیسان دا و بە گشتی لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا سەرقاڵی کارەکانی نۆژەنکردنەوە بوون کە پێویستە بۆ بەردەوامیی بەرهەمهێنان. هەروەها ئێستا نۆژەنکردنەوە تەواو بووە و ئاستی بەرهەمهێنان ئاساییە.
بەپێی راگەیێندراوی کۆمپانیاکە، پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆ کە بە (KM250) ناسراوە زووتر لە وادەی دیاریکراوی خۆی تەواو دەکرێت و کارەکان بەخێرایی بەرێوەدەچن.
ئەگەر ئەو پڕۆژەیە تەواو ببێت، ئاستی بەرهەمێنانی گاز لە کۆمپانیاکە بەڕێژەی 50٪ بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە کێڵگەی چەمچەماڵ، دانەگاز دەڵێت، هەرچۆن پێشتر راگەیێندرا، ئەم ساڵ 160 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە لەو کێڵگەیەدا، ئامانجی سەرەتاییمان بەرهەمهێنانی رۆژانە 75 ملیۆن پێی سێجا گازی سرووشتییە.
دانە گاز دەڵێت، بەراورد بە 2017 قەبارەی بەرهەمهێنانی گاز لەلایەن کۆمپانیاکەوە 75٪ بەرزبووەتەوە.
سەرچاوە: ڕووداو