ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری دانیشتوان لە 25ی شوبات ڕادەگەیەنرێت
محەمەد تەمیم جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان، ڕایگەیاند: لە 24ی شوبات ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و خانووبەرە ڕادەگەیەنرێت.
![ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری دانیشتوان لە 25ی شوبات ڕادەگەیەنرێت](https://pressin.info/uploads/images/202502/image_870x_67a913556d6c3.jpg)
ڕاشیگەیاند : ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە 10ی کانونی یەکەمی 2024 گەیشتووەتە 46 ملیۆن و 122 هەزار کەس. وەزیری پلاندانان لەدڕێژەی قسەکانیدا چەند خاڵێکی گرینگی خستەڕوو :- - ڕێژەی گەشەی دانیشتوان 2.52% یە - ڕێژەی نێر زیاترە لە مێ - دوو لەسەر سێی دانیشتوان لە شارەکان دەژین - ڕێژەی هەژاری لە 2024 دابەزیوە بۆ17.5%. - پارێزگای موسەننا بەرزترین ڕێژەی هەژاری هەیە بە 40%. - لە بەغدا ڕێژەی هەژاری 13%یە - لە بەسرە ڕێژەی هەژاری 27.5% یە - لە ئەنبار ڕێژەی هەژاری 22% یە هەروەك "محەمەد تەمیم" باسی لەوە کرد کە حکومەتی سودانی توانیویەتی 17 نەخۆشخانە لە کۆی 73 نەخۆشخانەی تەواو نەکراو تەواو بکات و بیانخاتە خزمەتەوە، کاریش لەسەر ئەوانی تر بەردەوامە.