ترەمپ سوورە لەسەر ئەوەی کەنەدا بکات بە 51مین ویلایەتی ئەمەریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، ڕژدە لەوەی کە کەنەدا ببێتە 51هەمین ویلایەتی ئەمەریکا.
![ترەمپ سوورە لەسەر ئەوەی کەنەدا بکات بە 51مین ویلایەتی ئەمەریکا](https://pressin.info/uploads/images/202502/image_870x_67a9afdae25a6.jpg)
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: پێموایە کەنەدا زۆر باشتر دەبێت ئەگەر ببێتە ویلایەتی ژمارە 51، چونکە ساڵانە 200 ملیار دۆلار لە دەست دەدەین لەگەڵ کەنەدا. من ڕێگە نادەم ئەوە ڕوو بدات، بۆچی ساڵانە 200 ملیار دۆلار دەدەین بە کەنەدا وەک جۆرێک یارمەتی؟ ئاماژەی بەوەش کرد "ئەمەریکا یارمەتی بە کەنەدا نادات. ئەمەریکا بەرهەم لەو وڵاتە دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی سروشتیی دەکڕێت، لە کاتێکدا کەلێنی بازرگانیی بە کاڵاکان لە ساڵانی ڕابردوودا فراوانتر بووە و لە ساڵی 2023دا گەیشتووەتە 72 ملیار دۆلار، بەڵام کورتهێنانەکە تا ڕادەیەکی زۆر ڕەنگدانەوەی هاوردەکردنی وزەی کەنەدیی بۆ ئەمەریکا. پێشتر جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، ڕۆژی هەینی لە میانی دانیشتنێکی داخراودا لەگەڵ سەرکردەکانی بازرگانی و کرێکاری ڕایگەیاند "قسەکانی ترەمپ، سەبارەت بە کردنی کەنەدا بە 51مین ویلایەتی ئەمەریکا "ڕاستەقینە"ن و پەیوەستە بە خواستی ئەو بۆ دەستڕاگەیشتن بە سامانە سروشتییەکانی وڵاتەکە."