سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆمسيۆنى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/2/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، لەگەڵ خاتوو ئورسولا ڤۆن دێر لاين، سه‌رۆكى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه.

له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى سووريا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه. خاتوو ئورسولا بۆچوونه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی ده‌رباره‌ى دۆخى سووريا و ناوچه‌كه‌ی به‌گشتى، به جێى بايه‌خ له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و قاره‌مانيه‌تيى پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى داعش دووپات كرده‌وە و ئاماژه‌ى به گرنگيى ڕۆڵ و به‌شداريى ئافره‌ت له شه‌ڕى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا كرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.