سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى سووريا كۆبووه‌وه

ئه‌مشه‌و، هه‌ينى 2025/4/11 له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنى له كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسيی ئەنتالیادا لە تورکیا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد ئه‌لشەرع سەرۆککۆماری سووریا، کۆبووەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داهاتووى پەیوەندییه‌كانى سووريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش، كرده‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆككۆمارى سووريا ديد و ڕوانينى خۆى بۆ سووريا خسته ڕوو كه هه‌موو پێكهاته‌كانى بگرێته خۆى و وڵاتى هه‌موو هاووڵاتييان و پێكهاته‌كانى بێت و ده‌ستوور مافه‌كانيان بپارێزێت. به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ستايشى ڕوانينى به‌ڕێز سه‌رۆككۆمارى سووريا، جەختی لەسەر گرنگيی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاته‌كه و چاره‌سه‌رى سياسييانه‌ى كێشه‌كان کردەوە بە شێوەیەك کە مافی هەموو پێکهاتەکانی، به‌تايبه‌تى گه‌لى كورد له سووريا مسۆگەر بکات و ببێته هۆى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆككۆمارى سووريا جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌بوونى په‌يوه‌نديى به‌هێز له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه کە خزمەت بە بەرژەوەنديی هەردوولا بکات و یارمەتیدەر بێت لە بەدیهێنانی ئارامى و پاراستنى سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه و كاريگه‌رييان به‌سه‌ر عێراق و سوورياوه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.