مەسرور بارزانی و عەمار حەکیم: پێویستە کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بە دەستوور چارەسەر بکرێن
ئەمڕۆ سێشەممە 18/11/2025, مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرایەوە.